سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕێک کەوتن

سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕێک کەوتن
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.4.29 کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو و تێیدا لەسەر کاتی دەسپێکردنەوەی دانیشتنەکان و بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان رێک کەوتن.

محمەد سەعەدەدین، سەرۆکی فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی رايگەیاند: "دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان رێک کەوتوون لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنەکانی خۆی بکاتەوە".

لەبارەی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانان، محەمەد سەعدەدین گوتیشی: " دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە ١ی٥ وە تا مانگی ٦ پەرلەمانی کوردستان دەست بە وەرگرتنی پێشنیاز و پرۆژەیاسا لە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان دەکات".











باسنيوز



Top