تەرمی بەرکەوتەیەکی دیکەی چەکی کیمیایی گەڕێندرایەوە هەڵەبجە
زانا حەمەئەمین ساڵح ئەو هاووڵاتییە کوردەی هەڵەبجە بووە کە یەکێکە لە ئەندامانی ئەو خێزانەی کە هەموویان بەرکەوتەی چەکی کیمیایی بوون و ڕێکەوتی 2020.3.21 لە بەریتانیا کۆچی دوایی کردبوو، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆنا و داخرانی گەشتە ئاسمانییەکان هێنانەوەی تەرمەکەی دوا کەوتبوو.
ئاماژە بەوەش کراوە ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمەکەی لە گۆڕستانی هەڵەبجە بە خاک سپێردراوە.
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، لەمبارەوە رايگەیاند: "شەوی رابردووتەرمی برینداێكی چەكی كیمیاوی گەیشتەوە پارێزگاری هەڵەبجە، كە یەک مانگ لەمەوبەر بەمەبەستی چارەسەر نێردرابوو بۆ ئەڵمانیا."
باسنيوز
