حزبێکی عێراقی دژی راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە لایەن بەغداوە هاتە دەنگ
کەمێک لەمەوبەر، میسال ئالووسی، سەرۆکی حزبی ئوممەی عێراقی بە ناوی حزبەکەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای کرد، داواکاری گشتیی عێراقی دەست بەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە دژی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکاتەوە.
ئاماژەشی بەوە کرد کە هۆکاری داواکارییەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ”بە مەبەستێکی فاشییانە دەیانەوێ زەرەر بە مرۆڤ و کۆمەڵگە بگەیەنن لە ڕێگەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەریمی کوردستان“.
هاوکات داوای لە سیاسییەکان کرد، کێشەکانیان نەخەنە ئەستۆی خەڵکی عێراق و بە دوور لە قووتی هاووڵاتیان چارەسەری بکەن.
باسنيوز
