میسال ئالووسی، سەرۆکی حزبی ئوممەی عێراقی
یەکەمین حزبی عێراقی بە فەرمی دژایەتیی خۆی بۆ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و بە مەبەستێکی فاشییانە بۆ زیانگەیاندن بە مرۆڤ لەقەڵەمی دا.
کەمێک لەمەوبەر، میسال ئالووسی، سەرۆکی حزبی ئوممەی عێراقی بە ناوی حزبەکەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە و تێیدا داوای کرد، داواکاری گشتیی عێراقی دەست بەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە دژی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکاتەوە.
ئاماژەشی بەوە کرد کە هۆکاری داواکارییەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ”بە مەبەستێکی فاشییانە دەیانەوێ زەرەر بە مرۆڤ و کۆمەڵگە بگەیەنن لە ڕێگەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەریمی کوردستان“.
هاوکات داوای لە سیاسییەکان کرد، کێشەکانیان نەخەنە ئەستۆی خەڵکی عێراق و بە دوور لە قووتی هاووڵاتیان چارەسەری بکەن.
باسنيوز
