کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سامر غەزبان دەستی پێکرد
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران گەیشتووەتە بەغدا، کۆبوونەوەی لەگەڵ سامر غەزبان، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە دەستی پێکرد.
چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی نەوت و وزەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و چەند پرسێکی دیکە بکرێت.
باسنیوز
