ھەفتەی داھاتوو شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق دێتە ھەولێر

 ھەفتەی داھاتوو شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق دێتە ھەولێر


بڕیارە ھەفتەی داھاتوو شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ گفتگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی ھەماھەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق سەردانی ھەولێر بکەن.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ھەفتەی داھاتوو شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ گفتوگۆ لەبارەی ھەماھەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش شاندەکە بێتە ھەولێر.

ئامانجی ھاتنی ئەو شاندە سازکردنی ھەمانگییە لە نێوان ھەولێر و بەغدا بۆ ڕووبەبەڕووبوونەوەی داعش.

دوای ڕووداوی١٦ ئۆکتۆبەر دۆخی ناوچە کوردستانییەکان تا دێت ئاڵۆز دەبێت و داعش لەوپەڕی خۆڕێکخستنەوە دایە و سوپای عێراقیش توانای کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی نییە.

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراقیش ھۆشداری داوەتە حکوومەتی عێراق و داوای دروستکردنی ھەماھەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات.






باسنیوز
Top