فورات نیوز: لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی عەفریندا، 15 چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژراون

 فورات نیوز: لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی عەفریندا، 15 چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژراون
ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز بڵاویکردەوە، لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی عەفریندا کە باڵەخانەی کۆنی شارەوانی کردوەتە ئامانج 15 چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژراون.

لە ئەنجامی تەقینەوەکە 15 چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژراون


ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز ئاماژەی بەوەشکردوە، تەقینەوەکەی ئەمڕۆ لە رێگای تەنکەرێکی بومبڕێژکراو ئەنجامدراوە و بینای شارەوانی کۆنی عەفرینی کردوەتە ئامانج، لە ئەنجامیشدا 15 چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژراون کە لە ئیستادا کۆنتڕۆڵی شارەکەیان بەدەستەوەیە.

دوای ئەو تەقینەوەیە، لە نزیک خاڵێکی پشکینینی چەکدارانی سوڵتان موراد تەقینەوەیەکی دیکەش رویداوە


باسی لەوەشکردوە، هاوکات دوای ئەو تەقینەوەیە، لە نزیک خاڵێکی پشکینینی چەکدارانی سوڵتان موراد کە بەشێکن لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا و لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن تەقینەوەیەکی دیکەش رویداوە.

18ی (ئازار/3)ی 2018، دوای 58 رۆژ لە بەرخۆدانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە توانیان بچنە ناو عەفرینەوە و دەست بەسەر ئەو کانتۆنەی رۆژئاڤای کوردستاندا بگرن.





خەندان
Share
Top