ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای 200 کەس لە کەمپی دارەشەکران راگەیاندرا
تەندروستی خەبات لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای 200 کەسی لە دەوروبەری ماڵی تووشبووەكەی کەمپەکە پاك و نێگەتیڤ دەرچوون.
روونیشکراوەتەوە، دەبێت ئەم ڕێكارانەی كە پێشتر گیراونەتەبەر بەردەوام بێت بۆ پاراستنی دانیشتووانی كەمپی دارەشەكران لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
رۆژی یەکشەممە 26-04-2020، وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی پیاوێكی 32 ساڵانی کەمپی دارەشەکرانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
باسنیوز
