نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمى كوردستان لە بەریتانیا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/4/2020، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمى كوردستان لە بەریتانیا، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمى كوردستان لە بەریتانیا به‌پێویستی ده‌زانێت که گشت هاونیشتمانیان ئاگادار بکاته‌وه که بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییان بۆ هه‌رێمی کوردستان، ته‌نیا بۆ ئه‌و هاونیشتمانیانه‌یه که به‌سه‌ردان، یان بۆ خوێندن له به‌ریتانیا بوون و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆڕۆنا گیریان خواردبوو، نه‌ک بۆ ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ی که خۆیان دانیشتووی به‌ریتانیان".
باس له‌وه‌ش كراوه: "له‌و سۆنگه‌یه‌وه نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای له‌و هاونیشتمانیانه کرد که له‌و خشته‌یه‌دان و زانیارییه‌كانیان بنێرن بۆ نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ره‌نجام 320 هاووڵاتی ناویان تۆمار کرد و به هیمه‌ت و هه‌ماهه‌نگیی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه، توانرا 167 هاووڵاتی به فڕۆکه‌یه‌كی چارته‌ر فڵایت بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان، ئێستاش 170 هاووڵاتیی دیكه ماون له کۆی ئه‌وانه‌ی ناویان تۆمارکردبوو بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له هه‌ماهه‌نگیداین بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی".
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "به‌سوپاسه‌وه ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ی که دانیشتووی به‌ریتانیان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که ئێستا هیچ گه‌شتێکی ئاسایی نییه له نێوان وڵاتان و هه‌رێمی کوردستان، فڕۆکه‌خانه‌کان داخراون بۆ گه‌شتی ئاسایی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌نگاو و ڕێکاره‌کانی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنایه که وڵاتانی جیهانی گرتوویانه‌ته به‌ر".
نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمى كوردستان لە بەریتانیا تکا له هاونیشتمانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا ده‌کات: "بۆ گه‌شتی ئاسایی بۆ هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندیمان پێوه مه‌که‌ن، تاوه‌كوو ئه‌و کاته‌ی ڕێکاره‌کانی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی ئاسایی هه‌ڵده‌گیرێن و دۆخی گه‌شتکردن ئاسایی ده‌بێته‌وه".
باسنيوز
