کەرکووک.. هەندێ وردەکاری لەبارەی هێرشە خۆكوژییەکە ئاشکرا بوو
مەریوان جەلال، كارگێڕی لقی كەركووكی پارتی و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی ئەو لقە، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 28/4/2020، دوو چەكداری داعش زۆر بە شێوەیەكی ئاشكرا هەڵیانكوتاوەتە سەر بارەگای دەزگای هەواڵگیریی سەر بە حكوومەتی عێراق كە دەكەوێتە گەڕەكی قادسییەی شاری كەركووكەوە و ئەوان رووبەڕووی چەكدارانی بەردەم بارەگاكەش بوونەتە، هەروەها شەڕیشیان كردووە و یەكێكیان خۆی تەقاندووەتەوە و تەنانەت بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس بریندار بوون و زیانی مادیشی گەیاندووەتە ماڵەكانی دەوروبەری ئەو بارەگایەش".
گوتیشی: "ئەوان ویستوویانە بڕۆنە ناو بارەگاكەوە، بەڵام ئیتر رێگەیان نەبووە، بۆیە یەكێكی تریشیان و دەستگیر نەكراوە و هێرشەكەیان بە تەكبیری ئەلڵاهوئەكبەر ئەنجام داوە، بۆیە ئەمە مەترسییە و چەكدارانی داعش گەیشتوونەتە ناو كەركووك و دۆخی ئەمنیی شارەكە ناجێگرە و ئەوان بەهێز بوونەتەوە".
بەهۆی خۆتەقاندنەوەی ئەو چەكدارەی داعش پێنج ئەفسەر و پۆلیسی بارەگاكەی دەزگای هەواڵگیری بریندار بوون و هاوكات ئافرەتێكیش كە نزیك ڕووداوەكە بووە بە سەختی بریندار بووە
باسنيوز
