نوێنەری تەندروستیی جیهانی: هێشتا مەترسیی کۆرۆنا کۆتایی پێ نەهاتووە
نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی گوتیشی: "هێشتا مەترسیی کۆرۆرنا کۆتایی پێ نەهاتووە و هەر لەسەر ڕێکارە تەندروستییەکان بەردەوام بین، چونکە لە هەندێ ناوچە شەپۆلی دووەم دەستی پێ کردووە".
ئەدهەم ئیسماعیل لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کۆرۆنا نامێنێت، ئاماژەی بەوەش کرد: "هیچ بەڵگەێکی زانستیی سەلمێنراومان لەبەردەستدا نییە کە هاتنی وەرزی گەرما کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوە یان نەمانی پەتای کۆرۆرنا هەبێت".
لە بەشێکی دیکەدا گوتی: "نوێنەری تایبەتیی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سوپاسی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆرنا کردووە".
باسنيوز
