بکوژی کچە 20 ساڵەکەی سلێمانی دەستگیر کرا

بکوژی کچە 20 ساڵەکەی سلێمانی دەستگیر کرا
ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بکوژانی کچە 20 ساڵەکەی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانیان دەستگیرکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، پاش ئەوەی چەند شەوێک لەمەوبەر کچێک لەماڵەکەی خۆیدا لەگەڕەکی چوارچرا بەفیشەک کوژرا، توانرا لەماوەیەکی کەمدا و کەمتر لە 24 کاتژمێر تۆمەتباران و ئەنجامدەرانی رووداوەکە دەستگیر بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران (ن، أ، ح) لەدایکبوی 1993 و (م، أ، م) لەدایکبوی 1997 و (ک، أ، م) لەدایکبوی 1994 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

ھەروەھا دەستیشگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە بەتۆمەتباران بووەو تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.






K24
Top