مەرزەكانی كێلێ و تەوێڵە دەكرێنەوە
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاردراوە، ھەردوو مەرزی تەوێڵە لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و كێلێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بكرێنەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە گشت رێكارە تەندروستییەكان پەیڕەو بكرێت، ھەروەھا رێگاش بە ھاتن و چوونی ھیچ گەشتیارێك نادرێت.
لەلایەكی دیكە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان لە دوو نووسراودا ئاشكرای كردووە، ئەمڕۆ مەرزی تەوێڵە دەكرێتەوە و سبەی 29/4/2020 مەرزی كێلێ دەكرێتەوە.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، پەیڕەوی سەرجەم رێكار و رێنماییە تەندروستییەكان و خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا بكرێت.
K24
