دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌ركووك ڕوویان دا

 دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌ركووك ڕوویان دا
دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ پارێزگاى كه‌ركووك ڕوویان دا و هێرش كرایه‌ سه‌ر ده‌زگاى هه‌واڵگریی عێراقى.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌ناڵى (كوردستان 24) بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/4/2020، دوو ته‌قینه‌وه له‌ گه‌ڕه‌كى (قادسیه‌)ى كه‌ركووك‌ له‌ نزیك ده‌زگاى هه‌واڵگریی عێراقى له‌ باشوورى شاره‌كه‌، ڕوویان دا.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى كه‌ناڵه‌كه‌، ته‌قینه‌وه‌كان خۆكوژى بوونه‌، تا ئێستاش به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه‌، یه‌ك كه‌س بریندار بووه‌.






باسنيوز
Top