لە سلێمانی سێ تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا تۆمار كران
ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری سلێمانی سێ تووشبووی نوێ بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران.
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە لە دەرەنجامی نوێدا و لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان کران.
بە پێی وەزارەتەكە، یەكێك لە تووشبووەكان ئافرەتێكی تەمەن 26 ساڵە، لەگەڵ کچێکی تەمەن 14 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 8 ساڵ، هەموویان دانیشتووی شارباژێڕن لە پارێزگای سلێمانی، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
باسنيوز
