قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ڕوونكردنهوهیهك بڵاو دهكاتهوه
ئهمڕۆ دووشهممه 27/4/2020، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، ڕوونكردنهوهیهكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "دوای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوى ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە کردنەوەی ھەردوو ناوچەی پیشەسازی باکوور و باشوور له ڕۆژى 21/4/2020، بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکوو 5ی ئێوارە، هەردوو ناوچەی پێشەسازی باکوور و باشوور کراوه دهبن".
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ئهوهشى خستووهته ڕوو: "هاتوچۆی دووکاندار و فیتەر و بەردەستەکانییان بەم شێوەیە دەبێت، چوون بۆ کار کاتژمێر 7ى بهیانى بۆ 8ی بەیانی، گەڕانەوە له كار کاتژمێر 5ى ئێواره بۆ 6ی ئێوارە".
باسنيوز
