400 پشكنینن بۆ دانیشتوانی كەمپی قوشتە و تەلارستی كراوە
د. ئەحمەد پاڵانی، بەڕێوبەری تەندروستیی دەشتی هەولێر ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنی دوو تووشبوویتر بە پەتای كۆرونا ڕاگەیەندران، یەكێك لە تووشبووەكان لە شاری تەلارستی سنووری ناحیەی كەسنەزان بووە و ئەمڕۆ لەسەر ڕاسپاردەی د. دلۆڤان بەڕێوبەری گشتیی تەندورستیی هەولێر بە هاوكاریی تیمی بەڕێوبەرایەتیی تەندورستیی چاودێریی و پاراستنی هەولێر دەستمان کرد بە پشكنین بۆ كۆمەڵیك دووكان و ماركێت و ماڵەكانی دەورەبەری شاری تەلارستی و هەندێك كەس لە كەمپی قوشتەپە بەركەوتەیان لەگەڵ ئەو تووشبووەی كەمپی دارەشەكران هەبووە و لەوێش چەندین پشكنیمان ئەنجام دا".
ڕاشی گەیاند: "هەر ئەمڕۆ 400 سامپل وەرگیراون و 200یان لە شاری تەلارستی و 200 سامپلی دیکەش لە دانیشتوانی كەمپی قوشتەپە وەرگیراوەن ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندمان كردووە و چاوەڕی ئەنجامەكەی دەكەین و داواش لە خەڵكی سنوورەكەمان دەكەین خۆیان بپارێزین و هێشتا مەترسیی بڵاوبوونەی ڤایرۆس ماوە".
باسنیوز
