به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر زانیاری له‌باره‌ى تووشبووه نوێیه‌كانى كۆرۆنا ده‌خاته ڕوو
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "ئه‌م دوو حاڵه‌ته نوێیه‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه 26/4/2020 ده‌ستنیشان كران كه تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوونه، یه‌كێكیان خۆى نیشانه‌ى هه‌بووه و پله‌ى گه‌رمیی له‌شى به‌رز بووه‌ته‌وه، پاشان سه‌ردانى سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رى كۆرۆناى له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ناوه‌ند كردبوو و له‌وێ پشكنینى بۆ كرابوو".
گوتیشى: "كه‌سه‌كه‌ى دیكه كه تووشى كۆرۆنا بووه، دانیشتووى كه‌مپى داره‌شه‌كرانه، دواى ئه‌وه‌ى له كه‌مپه‌كه ده‌رچوو بوو و له كارگه‌یه‌ك كارى كردبوو، كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه نه‌یانهێشتووه بچێته نێو كه‌مپه‌كه و پشكنینیان بۆى كردووه، ده‌ركه‌وتووه كه تووشى كۆرۆنا بووه".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "له دوێنێ شه‌وه‌وه تیمه‌كانمان ده‌ستیان به ڕێكاره پێویسته‌كان كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ركه‌وتووى ئه‌و تووشبوانه‌ش بوون، ده‌بێت كه‌ره‌نتین بكرێن".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ئه‌و شوێنانه‌ى زیاتر به‌ركه‌وته‌كانیان لێ بووه، كه‌مپى داره‌شه‌كران، كه‌مپى قوشته‌په و ته‌لار سیتى بوون، ئه‌م شوێنانه به هاوكاریی ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر داخران، ئێمه‌ش له سه‌رله‌به‌یانییه‌وه تیمه‌كانمان سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى دیكه‌ى به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ دوو تووشبووه‌كه هه‌بووه، پشكنینیان بۆ بكرێت".
له‌باره‌ى كه‌ره‌نتینكردنى كه‌سنه‌زان، د. دلۆڤان محه‌مه‌د گوتى: "كه‌سنه‌زان كه‌ره‌نتین ناكرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌لار سیتى له كه‌سنه‌زان نزیكه، له سه‌ره‌تا وا بڵاوكرایه‌وه كه تووشبووه‌كه له كه‌سنه‌زانه، به‌ڵام نه‌خێر تووشبووه‌كه دانیشتووى ته‌لار سیتییه و كاریشى هه‌ر له ته‌لار سیتییه".
باس‌نیوز
