سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەر هەواڵی مردنی کیم جۆنگ راست نەبێت توشی شۆک دەبم
دڵنیام لەوەی کیم جۆنگ ئون یان مردوە یاخود لە غەیبوبەدایە
لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی لیندسی گراهام وتی" دڵنیام لەوەی کیم جۆنگ ئون یان مردوە یاخود لە غەیبوبەدایە".
ئەگەر رێبەری کۆریای باکور لە ژیاندا بێت یاخود باری تەندروستی باشبوایە، ئەوا دەمێک بو لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەردەکەوت و هەواڵەکانی بەدرۆ دەخستەوە
ئەو سیناتۆرەی لە بەڵگەدا بۆ وتەکانی دەڵێت" ئەگەر رێبەری کۆریای باکور لە ژیاندا بێت یاخود باری تەندروستی باشبوایە، ئەوا دەمێک بو لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەردەکەوت و هەواڵەکانی بەدرۆ دەخستەوە".
ئەگەر هەواڵی مردنی کیم جۆنگ ئون ناراست دەربچێت، ئەوا توشی شۆک دەبێت
لیندسی گراهام ئاماژەشی بەوەدا، ئەگەر هەواڵی مردنی کیم جۆنگ ئون ناراست دەربچێت، ئەوا توشی شۆک دەبێت.
جەڵتە لێیداوە و لە ئێستادا لە غەیبوبەدایە
دوێنێ، ئاژانسەکانی هەواڵی ژاپۆن زانیاریان سەبارەت بە باری تەندروستی کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکور بڵاوکردەوە و رایانگەیاند" جەڵتە لێیداوە و لە ئێستادا لە غەیبوبەدایە".
چەند سەرچاوەیەکی دیکەش، جگە لە پشت راستکردنەوەی زانیاریەکانی میدیای ژاپۆن، ئاماژە بەوەشدەکەن، ناوبراو دوای نەشتەرگەرییەک گیانی لەدەوستداوە، بەڵام تا ئێستا هەواڵی گیانلەدەستدانی پشتراست نەکراوەتەوە.
لای خۆشیەوە راوێژکاری سیاسەتەکانی دەرەوەی رێبەری کۆریای باکور رایگەیدەگەیەنێت، کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکور لە ژیاندایە و رەوشی تەندروستیشی جێگیرە.
خەندان
