شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ده‌بوایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له نیازی شیعه‌كان تێبگه‌ین
ئه‌م قسانه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24ـدا هاتوون و گوتی: هه‌ر كاتێك حكومه‌ته‌كانی عێراق ویستوویانه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی باوه‌شیان بۆ كورد كردووه‌ته‌وه و دواتر ئێمه‌ی پشتگوێ خستووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ساڵی 2003 به‌هۆی بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق له‌لایه‌ن سوننه‌كانه‌وه، شیعه‌كان هانایان بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد هێنا چونكه پێویستییان پێ‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رێژه‌ی یاسایی بۆ شه‌رعیه‌تدان به حكومه‌ته‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بوایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نیازی ئه‌وانمان بزانیبایه، كه كاتێك پێویستییان به ئێمه نه‌ما به‌ڕوومان ده‌وه‌ستنه‌وه.
K24
