شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه له كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ له ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێه‌رانی عێراق تاوتوێ ده‌كرێن و گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كرێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدا و كیشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ تاوتوێ كران.
دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه خرایه‌ڕوو.
K24
