تائێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان 138 کارمەندی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون
لە پارێزگای کرماشان 109 پزیشک، پەرستار و فەرمانبەری نەخۆشخانەکان تووشی کۆرۆنا بوون، لەنێویاندا پزیشکێک لە شاری کرماشان گیانی لەدەستداوە.
هەشت کەس لە پارێزگای ورمێ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کەسێکیان کە فەرمانبەری تەندروستیی بۆکان بوو، گیانی لەدەستداوە.؛ لە پارێزگای ئیلامیش 15 کەس لە ستافی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون.
هەروەها لە لوڕستان تووشبوونی چوار پزیشک و پەرستار راگەیێندراوە؛ لە پارێزگای سنەش تووشبوونی دوو کەس راگەیێندراوە، یەکێکیان کە پەرستارێکی نەخۆشخانەی سەقز بوو، گیانی لەدەستدا.
ئەو ئامارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی ئێرانەوە راگەیێندراوە و بە گوتەی سەرچاوەی خۆجێی، ژمارەی قوربانییانی کۆرۆنا لە کەرتی تەندروستی لەو ئامارە زیاترە.
رووداو
