پەروەردەی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی کرێی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاو کردەوە

پەروەردەی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی کرێی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاو کردەوە
بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی وانەبێژ ‌بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی کە تێیدا هاتووە: "سبەی دووشەممە 27/4/2020، کرێی وانەبێژانی مانگی یەک بۆ قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەکان دابەش دەکرێت".

روونیشکراوەتەوە، کە کاتژمێر 9 بۆ 11 تەنھا قوتابخانە ئامادەییەکان و لە کاتژمێر 11 بۆ 1 قوتابخانە بنەڕەتییەکان سەردانیان بکەن.

هەروەها پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژەشی بەوەداوە کە باخچەکان پێشتر وەریان گرتووە.









باسنیوز


Top