لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە چوار تۆن گەڵای مێو گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە چوار تۆن گەڵای مێو گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڕی زیاتر لە چوار تۆن گەڵای مێو گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێكه‌وتی 2020/4/26 هه‌ڵسان به‌ گەڕانەوەی یەک بار لە جۆری گەڵای مێوە بە بڕی چوار تەن و 400 کیلۆگرام، لە لایەن بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و هۆبەی نموونەی خۆراک و کۆمپانیای نیوستاندارد پشکنینی تاقیگەیی بۆی ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنیندا دەرنەچوو.

روونیشکراوەتەوە، کە گەڵای مێوەکە لەگەڵ ڕێنمایی تەندروستی عێراقی ناگونجێت، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا گەڵای مێوە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.












باسنیوز



Top