ته‌قه له پۆلیسێكى هه‌ولێر كرا و گیانی له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/4/2020، ڕائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر، له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه: "بەداخەوە ھەر ئێستا پۆلیسێکمان بەناوی (کامه‌ران لوقمان) لە كۆیه و لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، تۆمەتبارەکە تەقە لە پۆلیس دەکات و شەھید بوو".
باسنيوز
