تەندروستی: هیچ تووشبووێکی کۆرۆنا لە هەڵەبجە نەما

تەندروستی: هیچ تووشبووێکی کۆرۆنا لە هەڵەبجە نەما
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، هیچ تووشبووێکی پەتای کۆرۆنا لە سنووری پاریزگاکە، نەما.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26-4-2020، ئازا مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، شەوی رابردوو سێ پشکنین بۆ تووشبووەکەی هەڵەبجە ئەنجام درا.

ئازا مستەفا هەروەها رایگەیاند، کە ئەنجامی پشکنینەکان نێگەتیڤ بوو و دەرکەوت بە تەواوی چاک بووەتەوە، بۆیە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو کەسە نێردراوەتەوە ماڵەوە، بەمەش هیچ تووشبووێکی کۆرۆنا لە هەڵەبجە نەما.










باسنيوز


Top