پهرلهمانتارێكی گۆڕان بۆ شاسوار عەبدولواحید: قەرزەکان بدەوە ئینجا باسی خۆپیشاندان بکە
لە چەند ڕۆژی رابردوودا و وەک هەمیشە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ چەواشەکردنی رای گشتی و گۆڕینی ئاراستەی داواکارییە رەواکانی خەڵک بۆ بەرژەوەندیی سیاسی و تایبەت، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی گرووپی نەوەی نوێ کە خاوەن کۆمپانیایەکی قەرزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و زیاتر لە ١٠ هەزار کەسە، بانگەشەی خۆپیشاندانی کردووە.
لە بەرامبەردا رزگار محهمهد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە مادەیەک لە یاسای چاکسازی هەیە تایبەت بەو قەرزانەی حکوومەت کە لای وەبەرهێنەکانە و بازرگانی پێوە دەکەن، دەبێت ئەو پارانە بدەنەوە، ”هەرچەندە بەشێک لەو بازرگانانە لەلایەن حزبێکەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، لە کاتێکدا ئەو پارەیەی لایانە، پارەی خەڵکە و ئەگەر بگەڕێندرێتەوە بۆ حکوومەت، باری خەڵکیش سووک دەبێت“.
روونیشی کردەوە: ”شاسوار عهبدولواحید باسی چاكسازی دهكات، جارێ فهرموو پارهی قهرزهكان بگەڕێنەوە کە دەیان ملیۆن دۆلارە، هاوکات ملیارێک و چوار ملیۆن دینار پارهی كارهبای لایه، بۆچی ئەو پارە زۆرە ناگەڕێنێتەوە؟“.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان پێیوایە کە لایەنێک پشتیوانی لە شاسوار عەبدولواحید دەکات، بۆیە قەرزەکە ناگەڕێنێتەوە و باسی خۆپیشاندانیش دەکات. گوتیشی: ”خەڵک هەیە لە سلێمانی لەسەر یەک ملیۆن دینار لە بەندیخانەکەی معەسکەر سەلامە، خەڵکی دیکە هەن کە پارەیان لابووە و دادوەرەکان حوکمیان داوە، ئەی بۆچی ئەم هەموو پارەیە لە سلێمانی دزراوە و کەس قسە ناکات؟“.
باسنیوز
