ئەنجامی گفتوگۆكانی شاندی حكومەتی ھەرێم لە بەغدا دەخرێتەڕوو
جەمال حەوێز، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: "لەگەڵ شاندی حكومەت كۆدەبینەوە لەبارەی سەردانەكەیان بۆ بەغدا، ئێمە پێمان باشە لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجام بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە پێشتر لەنێوانمان ھەبووە، بەتایبەتی ئێستا بەھۆی لێكەوتەكانی كۆرۆنا گوزەرانی خەڵك باش نییە".
گوتیشی: "ئەگەر بەغدا شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان نەنێرێ، لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار دەكەین، چونكە ئەوە زوڵمە لە خەڵكی كوردستان دەكرێت".
K24
