مەلا رەسوڵ محەمەد نادر سیوەلی کۆچی دوایی کرد
مەلا رەسوڵ لەبنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر لە ساڵی 1975 لەدایک بووە. لەکۆتایی حەفتاکانەوە وەک مامۆستایەکی ئاینی لەخزمەت شۆڕشی کورد و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردا بووە.
هەروەها، لەراپەرینی ساڵی 1991، رۆڵی کاریگەری لە ھاندان و جۆش و خرۆشی خەڵکی کوردستان ھەبووە.
دوا پۆستی مەلا رەسووڵ، راوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بووە، کە تاوەکو کۆچکردنی، ئەو پۆستەی هەبووە.
K24
