لە هەولێر نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد
پەیامنێری (باسنیوز) لە نێو شاری هەولێر ڕای گەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 25/4/2020، لە هەندێک وێستگەی سووتەمەنی نرخی لترێک بەنزین کە رێژەی ئۆکتانەکەی 90ـە بووەتە 425 دینار،".
ئەوەشی خستە ڕوو، لە بەشێک لە وێستگە سووتەمەنییەکان بەهۆی جیاوازی لە رێژەی ئۆکتانەکەی نرخی لترێک بەنزین لە نێوان 425 بۆ 525 دینارە، کە پێشتر نرخی لترێک بەنزین لە نێوان 650 بۆ 750 دینار بوو.
دابەزینی نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتە لە بازاڕەکانی جیهاندا، کە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێکی زۆری وڵاتان هاووڵاتیانیان کەرەنتین کردووە و کارگە و جوڵەی هاتوچۆ وەستاوە بۆیە خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە.
باسنیوز
