سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: پێکهێنانی کابینەکەی مستەفا کازمی کاتێکی زۆری ماوە
د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، شەوی رابردوو کۆبوونەوەیەک لە نێوان لایەنە شیعەکان و مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق بەڕێوە چووە.
ڕوونیشی کردەوە کە لایەنە شیعییەکان لیستی ناوی کاندیدانی مستەفا کازمییان رەتکردووەتەوە، بەم هۆیەوە ”گفتوگۆکان زۆری ماوە و نەگەشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی دەستووری عێراق، دوایین وادە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی کازمی، رۆژی ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ە.
باسنيوز
