ڕواندز.. پڕۆژەیەكی گەشتیاری لە سەیرانگەی بێخاڵ جێبەجێ‌ دەكرێت

ڕواندز.. پڕۆژەیەكی گەشتیاری لە سەیرانگەی بێخاڵ جێبەجێ‌ دەكرێت
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز دەڵێت، ئێستا لە سەیرانگای بێخاڵ دەست كراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی گەشتیاری و هاوکات هیچ وادەیەكیش بۆ كردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان دیاری نەکراوە.

چیا محەمەد، بەرپرسی بنگەی گەشتوگوزاری رواندز، رايگەیاند: "لەپێناو پێشوازیكردنی زیاتر لە گەشتیاران و فەراهەمكردنی كەشێكی خۆش و ئارام بۆیان ئێستا لە سەیرانگەی بێخاڵ پڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری دەستی پێکردووە، كە پێشتر رەزامەندی بۆ دەرچووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ‌ لە خاوەن شوێن و كەپرەكانی سەیرانگەكە دەستیان كردووە بە نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی شوێنەكانیان".

بەرپرسی بنکەی گەشتوگوزاری ڕواندز، گوتیشی: "لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەكانی ناوچەكەمان بەڕووی گەشتیاریدا داخراون و تا ئێستا هیچ رێنمایەكی نوێ‌ بۆ كردنەوەیان نەهاتووە".












باسنيوز





Top