ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
ئیدارەی گەرمیان، لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "به‌یانی ئه‌مڕۆ (25ی نیسان) ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان به سه‌رپه‌رشتیی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی ژۆری ئۆپه‌راسیۆن و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ژووره‌كه كۆ بووه".
ئاماژەی بەوەش دراوە: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاش تاوتوێكردنی بارودۆخه‌كه و جه‌ختكردنه‌وه له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی رێنماییه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و خاوه‌نكار و كاسبكاران ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه دران".
چەند خاڵێک لە بڕیارە نوێیەکان بریتین لە:
1- کردنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی ناوخۆ (تاکسی، مینی پاس) بە جۆرێک هەر تاکسییەک لە سێ سەرنشین زیاتر هەڵنەگرێت و مینی پاسەکانیش نیوەی سەرنشینەکان هەڵبگرن.
2- کردنەوەی ڕێگای هاتوچۆ بۆ ێلەکانی (پاس و مینی پاس) لە نێوان قەزا و ناحیەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، بە مەرجی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان.
3- کردنەوەی یاریگا وەرزشییە بچووکەکان (تارتان) بەو مەرجەی ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن هاندەران (جمهور) ئامادەی یارییەکان نەبن.
باسنيوز
