له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژانه‌ 20 كاژمێر كاره‌باى نیشتمانى به‌ هاووڵاتییان ده‌درێت

له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژانه‌ 20 كاژمێر كاره‌باى نیشتمانى به‌ هاووڵاتییان ده‌درێت
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژانه‌ 20 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى به‌ هاووڵاتییان ده‌درێت.

حوسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "خشته‌ى دابه‌شكردنى كاره‌با له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان وه‌ك خۆیه‌تى، به‌ تێكڕاى شه‌و و ڕۆژێك 20 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى به‌ هاووڵاتییان ده‌ده‌ین، جگه‌ له‌و شوێنانه‌ى كه‌ كێشه‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌كانیان هه‌یه‌".

گوتیشى: "مه‌رج نییه‌ ئه‌م خشته‌یه‌ به‌ جێگیرى بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر چه‌نده‌ خواست له‌سه‌ر كاره‌با زۆر بێت، ئه‌گه‌رى گۆڕانكاری له‌م خشته‌یه‌دا ده‌بێت".





باسنیوز
Top