سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی بۆردومانکردنی قەڵادزێ، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
هەواڵوتارڕاپۆرتچاوپێكەوتنئابووریمەڵتیمیدیالایف ستایل
دوایین ههواڵ
Prev
Next
لە چەند وڵاتێکی ئیسلامیدا ئەمڕۆ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە
مستەفا کازمی دوو کاندیدی وەزارەتەکانی کابینەکەی دەگۆڕێت
جوانڕۆ.. ژنێک هاوژینەکەی خۆی دەکوژێت
ئەمریکا هێزێکی دیکە دەنێرێتە عێراق و ئەفغانستان
لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە کەرکووک ڕوونکردنەوە دەدرێت
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
هەرمان خالید 24/04/2020 - 15:39 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستان
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
تاگەکان:
سەرۆک بارزانی قەڵادزێ so
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی بۆردومانکردنی قەڵادزێ، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا، وێڕای سڵاو لە گیانی شەهیدان، رایگەیاندووە، ”دوژمن ویستی بە بۆردومانکردن و دواتر وێرانکردنی قەڵادزێ و راگواستنی خەڵکەکەی، ئیرادەی خەڵکی قەڵادزێ بشکێنێت بەڵام ئەوە خەڵکی قەڵادزێ بوو کەبەسەر دوژمندا سەرکەوت“.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بهناوی خوای مهزن و دلۆڤان
لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان. دوژمن ویستی بە بۆردومانکردن و دواتر وێرانکردنی قەڵادزێ و راگواستنی خەڵکەکەی، ئیرادەی خەڵکی قەڵادزێ بشکێنێت و ژیان و شۆڕشگێڕی لەو دەڤەرەدا نەهێڵێت، بەڵام ئەوە خەڵکی قەڵادزێ بوو کەبەسەر دوژمندا سەرکەوت. سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانێتیی خەڵکی سەربەرزی قەڵادزێ.
مسعود بارزانى
٢٤ـی٤ـی٢٠٢٠
