جیهان رهمهزانێكی جیاواز به‌ڕێده‌كات
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان له هه‌رێمی كوردستان، موسوڵمانان نیگه‌رانن له نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی مزگه‌وته‌كان كه به‌هۆی رێككار و رێنماییه‌كانی وه‌زاه‌رتی ته‌ندروستییه‌وه وه‌كو زۆربه‌ی شوێنه گشتییه‌كانی دیكه داخراون. به‌ڵام وه‌زیری ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت هێشتا مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا به‌رده‌وامه و ده‌بێت له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتی هاووڵاتییان و و خودی موسوڵمانانیش رێنماییه‌كان په‌یڕه‌وبكرێن.
به له‌به‌رچاوگرتنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش وێرای نیگه‌رانیان به‌رامبه‌ر به بارودۆخه‌كه، به‌ڵام هاوڕان كه ده‌بێت سه‌لامه‌تی و پاراستنی هاووڵاتییان ده‌رگای مزگه‌وته‌كان هێشتا داخراوبن، تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیاده‌بنه‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێته مه‌ترسی بۆ نوێژخوێنان و سه‌ردانیكه‌رانی مزگه‌وته‌كان. سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه موسوڵمانان ده‌توانن له ماڵه‌كانی خۆیاندا نوێژ و عیبادهت و ته‌راویحی مانگی ره‌مه‌زانی بكه‌ن و به نه‌چوونیان بۆ مزگه‌وت هیچ گوناهێكیان پێناگات.
K24
