ئەنجامی پشکنینی مامۆستایانی ئاینیی مزگەوتەکانی گەرمیان دەرچوو
ئەنجامی پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنای مامۆستایانی ئاینی و مجێورانی مزگەوتەکانی گەرمیان، دەرچوو.
وریا محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار، ڕاگەیاند، ئەنجامی ئەو پشکنینەی بۆ مامۆستایانی ئایینی و مجێور و کارمەندانی مزگەوتەکانی گەرمیان ئەنجامدران، ”نێگەتیڤ دەرچوون“.
وریا محەمەد هەروەها رایگەیاند، تیمە تەندروستییەکان لە گەرمیان بەردەوامن لە پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان و تا ئێستا پشکنین بۆ نزیکەی دوو ھەزار ھاووڵاتی ئاسایی، کارمەندی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی ھاتووچۆ، کارمەندی تەندروستی، ڕۆژنامەنووس و مامۆستایانی ئایینی و مجێوری مزگەوتەکان، ئەنجامدراوە و ”هەموویان نێگەتیڤ دەرچوون“.
باسنیوز
