پارێزگای ههولێر روونكردنهوهیهك لهسهر راگهیهندراوێكی پێشووی بڵاودهكاتهوه
دهقی روونكردنهوهكه
روونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێرەوە
دوای بڵاوکردنەوەی راگەیهندراوی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، کۆمەڵێک سەرنج هەبوون لەسەر ناڕوونی چەند خاڵێک، بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە.
1- لە کاتژمێر(6)ی ئێوارە تا (12)ی شەو قەدەغەی هاتووچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل بەتەواوی جێ بەجێ دەکرێت، تەنها رێگە دەدرێت بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس و ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان.
2- بازاڕی گەورەی هەولێر لەکاتژمێر (6)ی ئێوارە تا (6)ی بەیانی دادەخرێت و لەکاتەکانی تر کراوەیە.
3- سەبارەت بە تەکسییەکان، لە دوو سەرنشین زیاتر رێگە نادرێت، بەڵام ئەگەر لەیەک خێزان بن رێگە دراوە ژمارەکە زیاتر بێت.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.4.23
K24
