كه‌سێكی دیكه له سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پیاوێکی تەمەن 39 ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی تووشی كۆرۆنا بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و هاووڵاتییه له کەرەنتین دایە، کە پێشتر گەشتی بەریتانیای کردووە.
ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌ته ئه‌مڕۆ رابگه‌یه‌ندرێت، دوای ئه‌وه‌ی تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا، كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 46 ساڵی پزیشك بوو.
K24
