قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژكرایه‌وه‌

قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژكرایه‌وه‌
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ تاکو 1ی 5ی 2020.

بەپێی بەیانێکی وەزارەتی ناوخۆ کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی 4ی 2020 ‌بڵاوکراوەتەوە و تێیدا بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەیراگرتنی هاتوچۆ لە تەوای پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان گشت یەکە کارگێرییەکان تاکو 1ی 5ی 2020 کاتژمێر 12ی شەو، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات بەپێی بەیانی ژمارە 19ی ساڵی 2020 سزا دەدرێت.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، کە لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە تا ١٢ی شەو قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت و تەنها رێگە دەدرێت بە هاتوچۆکردنی ئۆتومبێلی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانیس ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان.










باسنيوز



Top