له هه‌ولێر چوار تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا چاك بوونه‌وه
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: "كه‌مێك پێش ئێستا (پێنجشه‌ممه 23/4/2020) له‌لایه‌ن تاقیگه‌ى گشتیی هه‌ولێره‌وه ئاگادار كراینه‌وه، كه چوار تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه".
گوتیشى: "تا ئه‌مڕۆ 18 تووشبووى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر مابوونه‌وه، ئه‌م چوار كه‌سه‌ش چاك بوونه‌وه، واته ته‌نیا 14 تووشبووى كۆرۆنا له هه‌ولێر ده‌مێننه‌وه".
باسنيوز
