بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان: سەرجەم تووشبوان بە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە
دکتۆرە سازان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای دەربەندیخان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بە ئاساییبوونەوەی دۆخی دەربەندیخان كرد و بەناوی تەندروستییەوە سوپاسی دانیشتوانی شارەكەی كرد كە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بوون".
ڕوونیشی کردەوە: "لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان زیاتر لە٥٠٠ پشكنین بۆ ھاووڵاتیان ئەنجام دراوە و لەو ژمارەیەش ٣٣ كەسیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئێستا سەرجەمیان چاك بوونەتەوە و گەڕاونەتە ماڵەوە".
بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان هاوکات سوپاسی ئەو كەس و لایەنانەی كرد كە لەم ماوەیەدا پاڵپشت و ھاوكاری كەرتی تەندروستیی دەربەندیخان بوون.
باسنيوز
