فراكسیۆنی پارتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی جێهێشت
به‌رزان حامید، ئه‌ندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی له فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رايگەیاند، فراکسیۆنەکەیان بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە کردووە و دوو تەوەر کە پێشتر بڕیاری لێدرابوو، گفتوگۆی لەبارەوە کراوە کە ئەوانیش بابەتی مووچەی فەرمانبەران بوو لەگەڵ بابەتی کردنەوەی چەند مەرزێک.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەوان لەم دوو تەوەرەدا لارییان نەبووە و دەنگی خۆیان داوە، بەڵام ”سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا، بەبێ ئەوەی پێشتر ئاگاداری بدەن و بیخەنە بەرنامەی کارەوە، بابەتێکی تازەیان هێنایە کۆبوونەوەکەوە، بەو هۆیەوە مانەوەمان لەم کۆبوونەوەیە بە پێویست نەزانی چونکە کارێکی نایاساییە و ده‌بێت پێشووتر ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه دیاری بكرێت و سەرۆکی فراكسیۆنه‌كانیش رەزامەندی لەسەر بدەن“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه ده‌یه‌وێت ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی له کاروباری خزمه‌تگوزارییه‌وه بۆ سیاسی بگۆڕێت و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن سیاسه‌تی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت".
هۆشداریشی دا کە ”لەم کاتەدا موزایەدە لە بەرژەوەندیی خەڵکی سلێمانیدا نییە، ئێمه‌ش به‌و مه‌رجه ده‌نگمان به‌و بڕیارە داوه کە مه‌رزه لاوه‌كییەکان بكرێنه‌وه، دەبێت رێنمایی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ بكرێت، نه‌ك فڵان و فیسار له مه‌رزه‌كانه‌وه شتی قاچاغ بهێننه سلیمانی“.
باسنيوز
