لەبارەی جموجۆڵی داعش لە سنووری حەمرین و گەرمیان هۆشداری دەدرێت
ئەژدەر محەمەد سەلیم، بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان رايگەیاند، جموجۆڵی داعش له سنووری حه‌مرین زیاتر بووه، “خه‌ڵك دەڕفێنن و بازگه‌یان داناوه، جۆرێك له ئیفلاسی ئه‌منی هه‌یه له حەوزەی حه‌مرین، له جه‌باره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ پشتی سه‌عدیه و مه‌نده‌لی و مه‌نسووڕییه، چالاكییان زۆر زۆر بووه و ده‌زگای ئه‌منیش باوه‌ڕ ناكه‌م بتوانن هیچ بكه‌ن".
هۆشداریشی دا کە “زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له ناوچه‌كه، خه‌ڵكه كورده‌كه‌یه، كۆمه‌ڵێك عه‌ره‌بی شیعه و سوننه رێككه‌وتون، هاتوونه‌ته‌وه ناوچه‌كه، ئەوەی بێده‌سه‌ڵاته كورده له‌و ناوچه‌یە".
بە بڕوای بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان، داعش لەم ناوچەیە خەڵکیان لەگەڵدایە و هاوکارییان دەکرێت، بۆیە “بە ئازادانە زۆرجار پەلامار دەدەن”. گوتیشی: “ئێستا هه‌ماهه‌نگییەکی زۆر له نێوان ئەمریکا و سوپای عێراق و هاوپەیماناندا نییە، چالاكییەکان سنووردار کراون، بۆیه ناوه به ناوه فڕۆکەی عێراقی به‌و ناوچانه‌دا دەسووڕێنەوە، له داهاتووشدا ره‌نگه په‌لاماری به‌هێز بده‌ن، چونكه هه‌ماهه‌نگیی هێزەکانی عێراق لەگەڵ پێشمه‌رگه‌ش نییە”.
دووپاتیشی کردەوە کە چەکدارانی داعش زنجیرەی حەمرین وەک شوێنی مەشق و راهێنان بەکار دەهێنن، “نزیکەی ٣٠٠ چەکداری داعش لە ئامریەوە تا مەنسوڕیە، تکریت، ڕەشاد و حەویجە هەن”.
باسنيوز
