له چه‌ند بازگه‌یه‌كى هه‌ولێر ده‌ست به پشكنینى تایبه‌ت به كۆرۆنا ده‌كرێت
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "له چه‌ند بازگه‌یه‌كى هاتنه‌ناوه‌وه‌ى شاری هه‌ولێر، ده‌ست به پشكنینى تایبه‌ت به كۆرۆنا ده‌كرێت، ئه‌وانیش بازگه‌كانی خازر، داره شه‌كران، دێگه‌ڵه، شێراوه، زورگه‌زراو، بالیسان و هیران، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌و كه‌سانه‌ى دێنه ناو هه‌ولێر كه تووشبووى په‌تاى كۆرۆنان، یان نا.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، په‌تاى كۆرۆنا له هه‌ولێر له‌ژێر كۆنترۆڵ دایه، به‌ڵام مه‌ترسی هه‌ر ماوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه د. محه‌مه‌د قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتى: "به به‌رده‌وام پشكنین ده‌كرێت و ده‌ست به پشكنینی هه‌ڕه‌مه‌كیش كراوه، دوای دیاریكردنی حاڵه‌ته‌كانیش، ته‌نیا 25 تووشبووى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ماون، 337 تووشبوو تۆمار كراوه و چوار كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
باسنيوز
