بۆ رەمەزان شیعەکان رۆژێک دوای هەرێمی کوردستان چاودێریی بینینی مانگ دەکەن

بۆ رەمەزان شیعەکان رۆژێک دوای هەرێمی کوردستان چاودێریی بینینی مانگ دەکەن
مەرجەعێکی باڵای شیعەکانی عێراق داوا دەکا رۆژێک بۆ دیاریکردنی یەکەم مانگی رەمەزن، دوای هەرێمی کوردستان چاودێریی بینینی مانگ بکرێ.

جەواد خاڵسی، مەرجەعێکی شیعەکانی عێراق داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کردووە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 23-2-2020 چاودێریی بینینی مانگ بکەن.

بەپێی داواکەی ئەو مەرجەعەی شیعەکان، ئەگەر ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە مانگ نەبینرا، ئەوا رۆژی شەممە 25-4-2020 دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-4-2020 چاودێریی بینینی مانگ دەکەن و ئەگەر نەتوانرێ مانگ ببیندرێ، ئەوا رۆژی هەینی 24-4-2020 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.










باسنوز



Top