زانیاری لەبارەی کاراکردنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی راگەیاندرا

زانیاری لەبارەی کاراکردنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی راگەیاندرا
بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی گواستنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرای کرد، سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێشنیازیان کردووە، هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی لە نێو شار کارا بکرێنەوە.
سەڵاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، هەموو پارێزگاكان پێشنیازیان کردووە، هێڵەکانی گواستنەوە کارا بکرێنەوە و ئەوانیش لە وەزارەت سەرقاڵی تاوتوێکردنی داواکارییەکەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا وەڵامیان دەدەنەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بە مەرج و رێنمایی تەندروستی، سەرەتا تەنها هێڵەكانی ناو شار دەكرێنەوە و هێڵەكانی دیكە ناكرێنەوە، ئەویش پێویستە ماسك ببەستن و دەستكێشیان لە دەست بێت، هەروەها بەردەوامیش ناو ئۆتۆمبێلەکانیان بڕشێنن و سەرنشینەكانیش لە یەك دوور بن و زۆر سەرنشین سواری ئۆتۆمبێلەكانیان نەكەن.
لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی لە هەرێمی کوردستان، وەک زۆربەی بوارەکانی دیکەی ژیان، زیاتر لە مانگێکە راگیراون و تائێستاش کارا نەکراونەتەوە.











باسنيوز




Top