وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هاووڵاتییان بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/4/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و، تێیدا هاتووه: "دوابه‌دواى هه‌واڵى فرۆشتنى ماسكی چینى له بازاڕه‌كان، وا پێشان دراوه كه گوایه ئه‌و هاوكارییانهن كه وڵاتى چین پێشكه‌شى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، دواى به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت هیچ جۆرێك له‌و ماسكانه‌ى له بازاڕدا هه‌ن، وه‌ك هاوكارى له چین وه‌رنه‌گیراوه".
باس له‌وه‌ش كراوه: "لەهەمان کاتدا نەك تەنیا ماسك، بەڵکوو جۆرەها پێداویستی و ئامێرەکانی پزیشکی جۆری چینی لە بازاڕدا دەست دەکەون و لەلایەن جۆرەها کۆمپانیا بۆ بازرگانیی پێداویستیی پزیشکی ئەم بابەتانە لە وڵاتی چین بەردەوام دەهێندرێنە هه‌رێمى کوردستان و عێراق و جیهانیش بۆ فرۆشتنەوەی لە بازاڕەکاندا".
له ڕوونكردنهوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "کونسوڵخانەی وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە هیچ جۆرێکی ماسك و پێداویستییه‌كى پزیشکی و هاوکارییەکانیان کەوتبێتە بازار، لێرەدا وەکوو وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم جۆرە نووسین و هەواڵانە وێرای ڕەتکردنەوەمان، پەرۆشی چەواشەکردنی هاووڵاتییان و ڕای گشتین، هیوادارین باوەڕ بەم جۆرە پڕوپاگەندانە نەکەن و نەبنە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە و ڕای گشتیش دڵنیا دەکەینەوە، کە هەر دیاردەیەکی لەو جۆرە لە هەر شوێنێك ڕوو بدات، ڕێکاری توندی یاسایی دەگیرێتە بەر له به‌رامبه‌ر هەر کەسێك، كه ئەنجامی بدات".
هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆگای ناوەندیی دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی هەرێمى كوردستان كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستانه، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا: "دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كە گوایە ئەو ماسكانەی لەلایەن وڵاتی چینەوە پێشكەشی وەزارەتی تەندروستی كراون، لە بازاڕدا فرۆشراون، هاوکارییەکانی کە بۆ ئێمە هاتوون، تەنیا ماسکی ئاسایین (surgical mask)، بەهیچ شێوەیەک لەم جۆرە ماسکەی تێدا نییە کە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو کراوەتەوە".
باسنيوز
