له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته 57 هه‌زار و 99 كه‌س
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/4/2020، له ڕووسیا پێنج هه‌زار و 236 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 57 هه‌زار و 99 كه‌س.
هه‌ر له ڕووسیا 57 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه له هه‌مان وڵات گه‌یشته 513 كه‌س.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له ڕووسیا چوار هه‌زار و 420 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
