کۆبوونەوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیەكان دواخرا

 کۆبوونەوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیەكان دواخرا
هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاند، کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و یەکێتی بڕیاربوو کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت، بۆ کاتێکی کورت دواخراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.

هەر لەمبارەیەوە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی بڵاوی کردەوە کە کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ بەڕێوە ناچێت، بەڵام لە ماوەیەکی نزیکدا بە هەمان ئەندامانی شاندی هەردوولا بەڕێوە دەچێت.







باسنیوز
Top